توركیا داوای رادەستکردنی ساڵح موسلیم لە سوید دەکات


نەتەوە  |   15:31:25 2018-03-08  |   (344) جار خوێندراوەتەوە

توركیا داوا لە شانشینی سوید دەكات ساڵح موسلیم-ی وتەبێژی فەرمیی تەڤدەم  دەستگیربكات و رادەستی ئەنقەرەی بكات لەکاتێکدا لەو داوایەیدا لە ئەڵمانیاو چیک شکستیهێنا.
A+    A-


بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا داوای لە سوید كردووە ساڵح موسلیم کە ئێستا لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی ئەو وڵاتەیە رادەستی ئەنقەرە بكات.

 

ئەوەش بە سێیەمین داواكاریی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دادەنرێت لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا بۆ رادەستكردنی ساڵح موسلیم و پێشتر هەمان داوای لە ئەڵمانیا و چیك كرد تا موسلیم-ی رادەست بكەن.

 

جێی ئاماژەیە 24 ی مانگی رابردوو، ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدەو بەرپرسی ئێستای پەیوەندییەكانی دەرەوەی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكرات (تەڤدەم)، لە پراگ-ی پایتەختی چیك دەستبەسەركرا، بەڵام دواتر بە بڕیاری دادگا ئازادكراو ئەوەش بەرپرسانی تورکیای ناڕەحەت کردووە.
















زۆرترین بینراوەکان