كریستاڵ وێنه‌ی نوێی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   10:21:41 2018-03-08  |   (3,967) جار خوێندراوەتەوە

جارێكی تر كریستاڵ خانمه‌ گۆرانی بێژی ناسراوی كورد به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك ده‌ركه‌وته‌وه‌.
A+    A-

 

ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بۆته‌ جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی، چۆنكه‌ جیاواز له‌ ده‌ركه‌وتنه‌كانی پێشوی ئه‌مجاره‌ به‌ جل و به‌رگی كوردییه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ و هه‌وادارانی جه‌ختله‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ زۆری لێهاتووه‌. 


جێی باسه‌ كریستاڵ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ناوی كانیاوه‌ و سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و به‌شداری چه‌ند فیلم و درامایه‌كی كردووه‌، به‌ڵام پێش چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاوكرده‌وه‌ و ناسناوی كریستاڵی وه‌ك ناوی هونه‌ری بۆ خۆی دیاری كردو ماوه‌یه‌كی زۆریشه‌ هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری بڵاونه‌كردۆته‌وه‌، ته‌نها ناوه‌ناوه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چالاكی هه‌یه‌.


 
















زۆرترین بینراوەکان