گەر دەتەوێت کێشت کەم بکەیتەوە، خۆت لەم خۆراکانە دووربخەرەوە


نەتەوە  |   19:35:57 2018-03-07  |   (406) جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر لەو کەسانەیت کە خەون بەوەوە دەبینیت کێشت دابەزێنیت، تەنها لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە، بەبێ ئەنجامدانی هیچ جۆرە وەرزشێک کێشت دادەبەزێت.
A+    A-


1-نانی سپی: دەوڵەمەندە بە نیشاستەو شەکرەمەنییەکان، هۆرمۆنی ئەنسۆلین لە لەشدا بەرزدەکاتەوە، بەمەش جەستە رێژەیەکی زیاتر چەوری کۆدەکاتەوە.

 

2-ئەو خواردنانەی چەورییەکانیان لابراوە: پێویستە ئاگاداری ئەم جۆرە خواردنانە بین، چونکە چەورییەکانی ناویان گۆڕدراوە بە ماددەیەکی شەکرەمەنی، لەگەڵ ئەوەشدا کەسەکان زیادەڕۆیی دەکەن لە خواردنی ئەم خۆراکانەدا، چونکە پێیانوایە زیانی نییە، بەڵام قەڵەوییان دەکات.

 

3-برنجی سپی: یەکێکە لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندە بە نیشاستەو هاوکاریی جەستە دەکات چەوریی زیاتر کۆبکاتەوە.

 

4-پەتاتە: رێژەیەکی زۆر شەکرەمەنی و چەورییەکانی تێدایەو خواردنی دەبێتە هۆی قەڵەوی.

 

5-خواردنە خێراکان: رێژەیەکی زۆر چەوریی و کاربۆهێدراتی تێدایە، کە دەبنە هۆکاری قەڵەوی.

6-پیتزا: بەهەمان شێوەی خواردنە خێراکان دەوڵەمەندە بە کاربۆهێدرات و نیشاستە و چەورییەکان.

 

7-شەربەتە ئامادەکراوەکان: رێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایەو دەبنەهۆی قەڵەوی.

 

8-خواردنەوە گازییەکان: یەکێکن لەو خواردنەوانەی زۆرترین رێژەی شەکر لەخۆ دەگرن.

 
















زۆرترین بینراوەکان