ئەگەری سزادانی مۆرینیۆ لەئارادایە


نەتەوە  |   18:23:16 2018-03-06  |   (285) جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی رەفتارێکەوە کە شەوی رابردوو کردی ئەندامێکی یەکێتی تۆپی پێی رایگەیاندووە کە ئەگەر زۆرە مۆرینیۆ سزا بدرێت.  
A+    A-


شەوی رابردوو یانەی مانچستەر یونایتد لە ھەفتەی 29ی خولی پریمەرلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی کریستاڵ پاڵاس بۆوە، بەھۆی ئەوەی سەرەتا تیپەکەی مۆرینیۆ 2 گۆڵی لێکرابوو، ئەو راھێنەرە زۆر تووڕە دەبێت، بەڵام دواتر تیپەکەی ریمۆنتادای توانیان بیکەن بە سێ  گۆڵ و یارییەکە ببەنەوە.

 

 بەھۆی ئەوەی مۆرینیۆ زۆر توڕەتر بوو بە دۆڕاندنەکە، شەقێکی لە دەبە ئاوەکانی بەردەمی  داو بەرەو لای ھاندەرانی کریستاڵ پاڵاس ھەڵیدا.

 

ئەگەرچی مۆرینیۆ هەمان کات داوای لێبوردنی لە ھاندەرانی کریستاڵ پاڵاس کرد، بەڵام ئەندامێکی یەکێتی تۆپی پێ بە پێگەی میرۆری راگەیاندووە کە ئەو رووداوە لە کۆبونەوەی ھەفتانەدا باس دەکرێت و ئەگەریش زۆرە مۆرینیۆ لەسەر ئەو کارەی سزا بدرێت.
















زۆرترین بینراوەکان