خۆپیشاندان لە سلێمانی دەستیپێکردەوە


نەتەوە  |   12:05:12 2015-10-10  |   (368) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندان لە سلێمانی دەستیپێکردەوە.
A+    A-

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ 10-10-2015، خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە شەقامی سالم دەستیپێکردەوە.


خۆپیشاندانەکە لەبەردەم پەروەردەی سلێمانی لە سەر شەقامی سالم بەڕێوەدەچێت و خۆپیشاندەران شەقامەکەیان داخستووە.


بە پێی زانیاریەکان، خۆپیشاندەران پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندانەکەی قەڵادزێ دوپات کردوەتەوە و هاوخەمی خۆیان بۆ کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی ئاڵۆزیەکانی دوێنێی قەڵادزێ دەربڕیوە. 


هەروەها مامۆستایان و فەرمانبەران  داوا دەکەن موچەی سێ مانگیان پێکەوە پێبدرێت و چیدی بژێوی خەڵک تێکەڵ بە کێشە سیاسیەکان نەکرێت.


ماوەی 10  ڕۆژە، خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی و شارۆچکەکانی دەوروبەری بەردەوامە و دوێنێش 3 هاوڵاتی لە خۆپیشاندانەکەی قەڵادزێدا شەهیدبوون.





loading...