دوو خزمه‌تگوزاری گرنگ و به‌سود بۆ ئیسنستاگرام زیاد ده‌كرێت


نەتەوە  |   14:11:38 2018-03-06  |   (453) جار خوێندراوەتەوە

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان باس لەوە دەکەن، کە پەیوەندیی دەنگی و ڤیدیۆیی، بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) زیاد دەکرێت.
A+    A-

 

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویانكردۆته‌وه‌، لە داھاتوویەکی نزیکدا، پەیوەندیی دەنگی و ڤیدیۆیی، بۆ ئینستاگرام زیاد دەکرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانێت بە تەواوەتی ڕکابەری لەگەڵ تۆڕی کۆمەڵایەتیی (سناپ چات)دا بکات.


بەپێی دوایین ئامارەکان، مانگانە ئینستاگرام 800 ملیۆن بەکارھێنەری ھەیە، ھەروەھا ڕۆژانەش زیاتر لە 500 ملیۆن بەکارھێنەری چالاک ئینستاگرام بەکار دەھێنن، بەرپرسانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەش، بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەکارھێنەرانیان، دەیانەوێت بەردەوام خزمەتگوزاریی نوێ و بەسوود بۆ ئینستاگرام زیاد بکەن.


 
















زۆرترین بینراوەکان