نهێنییەکی مردنی ئەستێرە ئیتاڵییەکە ئاشکرابوو


نەتەوە  |   19:12:31 2018-03-05  |   (342) جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ یەکشەممە راگەیاندنەکانی ئیتاڵیاو جیهان هەواڵی مردنی داڤید ئاسۆری یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاو کاپتنی یانەی فیۆرنتینا-یان بڵاوکردەوەو هۆکارەکەشیان بە جەڵتەی دڵ ناوزەدکرد، بەڵام ئێستا گومان لە مردنی ئەو یاریزانە دروستبووە.
A+    A-


راگەیاندنەکانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەنتۆنیۆ دی نیکۆلۆی جێگری گشتیی لە دادگای تاوانەکان لە شاری ئۆدێنێز-ی ئیتاڵیا رایگەیاندووە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ مردنی داڤید ئاسۆری کراوەتەوەو گومان دەکرێت ئەو یاریزانە بەهۆی هەڵەیەکەوە مردبێت.

 

هەروەک ئاماژەشی بەوە داوە کە تائێستا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامەو بەنادیاریی ماونەتەوە، بەڵام لەئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامەکەی ئاشکرا دەکەن.

 

هەر دوێنێش بەهۆی مردنی ئەو یاریزانەوە یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ماتەمینیی گشتی راگەیاندو سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان و تەواوی روبەڕوبونەوەکانی سێریا ئەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
















زۆرترین بینراوەکان