بۆ شۆفێران.... نەکەن له‌كاتی تێكردنه‌وه‌ی رۆنی ئیستۆپدا ئەم هەڵەیە بکەن!


نەتەوە  |   21:32:21 2018-03-04  |   (552) جار خوێندراوەتەوە

یه‌كێك له‌و هه‌ڵه‌ باوو مه‌ترسیدارانه‌ی زۆرێك له ‌شۆفێران دەیکەن ئه‌وه‌یه‌، كاتێك ده‌به‌ی رۆنی ئیستۆپی ئۆتۆمبێله‌كانیان خاڵی ده‌بێته‌وه‌، بێ به‌دواداچوونی هۆكاره‌كه‌ی پڕی ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كاره‌ساتی ماڵی‌و گیانی به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
A+    A-


پسپۆرانی بواری ئۆتۆمبێل ئاماژه ‌به‌وه ‌ده‌كه‌ن، كه‌مبوونه‌وه‌ی رۆنی ئیستۆپ مانای كه‌مبوونه‌وه‌ی بانسه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت‌و به‌وه‌ش گڵۆپی بانسه‌كان به‌ڕه‌نگی سوور له‌ناو داشبۆرددا داده‌گیرسێت.

 

ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ زۆرێك له ‌شۆفێران ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه‌، بێ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ بانسه‌كان‌و سیستمی ئیستۆپی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بكه‌ن ده‌به‌ی رۆن ئیستۆپه‌كه‌ پڕده‌كه‌نه‌وه‌، به‌وه‌ش گڵۆپی ناو داشبۆرده‌كه‌ ده‌كوژێته‌وه‌ بێئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بووبێت.

 

بۆیه‌ شارەزایان پێیانوایە کە واباشترە كاتێك رۆنی ئیستۆپ كه‌مبووە‌وه‌، له‌پێشدا پشكنین بۆ بانسه‌كان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر كێشه‌یان نه‌بوو ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ یه‌كێك له ‌سۆنده‌كان یان جۆینته‌كان درزی بردووه‌و رۆن داده‌كات، ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ له ‌سۆنده‌و جۆینته‌كاندا بوو، ئه‌وا به‌تێكردنی رۆن ئیستۆپ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام دواتر هه‌ر ده‌بێت چاره‌سه‌ری لێچونه‌كه‌ی بكرێت.
















زۆرترین بینراوەکان