به‌ڤیدیۆ.. وه‌نه‌وشه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت


نەتەوە  |   14:30:28 2018-03-04  |   (3,146) جار خوێندراوەتەوە

به‌یان عوسمان، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد بۆ یه‌كه‌مجار گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی و كچه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

به‌یان عوسمان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، نوێترین ڤیدیۆی خۆی له‌گه‌ڵ (هه‌نی)ی كچی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ به‌یان دوای كۆچی دوایی (پشتیوان نووری)ی زاوایان، هیچ وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاونه‌كردبۆوه‌ و وه‌ك هه‌وادارانیشی ده‌ڵێن:" تائێستا غه‌مگینی به‌ روخسارییه‌وه‌ دیاره‌".  


ئه‌گه‌رچی دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م، به‌یان گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ی له‌ هه‌ژماری خۆی لابرد، به‌ڵام دواتر ڤیدیۆكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه‌.


به‌یان عوسمان خه‌ڵكی سلێمانییه‌، ده‌رچووی به‌شی شانۆی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانییه‌، به‌هۆی به‌شداریكردنی له‌ به‌شی دووه‌می زنجیره‌ درامای (گه‌رده‌لوول) به‌ كاره‌كته‌ری (وه‌نه‌وشه‌)، ناوبانگی هونه‌ری به‌و ناوه‌ په‌یدا كرد.
 
















زۆرترین بینراوەکان