کوردێک پاڵەوانی دێربی شاری تاران بوو


نەتەوە  |   19:08:57 2018-03-01  |   (281) جار خوێندراوەتەوە

یاریزانێکی کورد لە پاڵەوانێتی دێربی لە تاران وێڕای تۆمارکردنی گۆڵی بردنەوەو یەکلاکەرەوە، بە باشترین یاریزانی یارییەکەش دەستنیشانکرا.
A+    A-


لە میانی یارییەکانی ھەفتەی 25 ی خولی نایابی یانەکانی ئێران و لەیاریی دێربی شاری تاراندا، ھەردوو یانەی "پیرۆزی" و "ئیستقلال" لە یاریگای ئازادیی کە بە ئامادەبوونی جیانی ئینڤانتینۆی سەرۆکی فیفا بەڕێوەچوو، یاریەکە بە تاکە گۆڵێک کۆتایی هات و گۆڵەکەش لەلایەن وریا غەفور یاریزانە کوردەکەی یانەی ئیستیقلال کۆتایی ھات.

 

ئەوەی جێی ئاماژەشە وریا وێرای تۆمارکردنی تاکە گۆڵی یاریەکە، بەباشترین یاریزانی یارییەکەش دیاریکرا.
















زۆرترین بینراوەکان