ئه‌م منداڵه‌ ئێستا خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی كورده‌


نەتەوە  |   10:42:04 2018-03-01  |   (3,630) جار خوێندراوەتەوە

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگی كورد به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی سه‌رده‌می منداڵی سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا راكێشا.
A+    A-

 

دڵنیا كاموسی خانمه‌ ئه‌كته‌رو پێشكه‌شكاری كورد له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی سه‌رده‌م منداڵی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ وه‌ك تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌ ته‌مه‌نی 2 ساڵیدا.


هه‌وادارانی به‌ بینی وێنه‌كه‌ سه‌رسام بوون و جه‌ختله‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، ئێستا زۆر شێوه‌ی منداڵی له‌ روخساری ماوه‌ و زۆر نه‌گۆڕاوه‌ و هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ ده‌خوازن.


جێی باسه‌ دڵنیا خه‌ڵكی شاری بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ژیت، ناوبراو تائێستا وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری له‌چه‌ند فلیمێكدا دا كردووه‌ و له‌ماوه‌ی رابردووشدا له‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كان وه‌ك پێشكه‌شكار له‌سه‌ر شاشه‌ ده‌ركه‌وت.
















زۆرترین بینراوەکان