ئەگەر ژن ڤیاگرا بخوات چی بەسەر دێت؟


نەتەوە  |   21:43:35 2018-02-28  |   (2,335) جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانکۆی کالیفۆرنیا ئاشکرایدەکات بەکارهێنانی حەبی ڤیاگرا لە لایەن ژنانەوە کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لێدەکەوێتەوە.
A+    A-

 

زانکۆی کالیفۆرنیا، لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا ڕایگەیاندووە، بەکارهێنانی ئەو حەبە لە لایان ژنانەوە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر هەندێکیان بەوەی کە لەوانەیە لە هەندێکیاندا حەزی سێکسی زیاتر بکات.

 

بەڵام هەندێک کات بەکارهێنای کاریگەری نەرێنیشی لێدەکەوێتەوە بەوەی کە هەندێک لە ژنان توشی سەر ئێشە، سوربونەوەی پێست، تێکدانی هەرس و هەندێک نەخۆشی دیکە دروست دەکات.

 

بەگوێرەی توێژینەوەکە، لەوانەیە بتوانرێت لە داهاتوودا بە شێوازێکی نوێ ئەم حەبە بۆ ژنانیش بەکار بێت بەڵام لە ئێستادا بەکارهێنانی ئەو حەبە بۆ ژنان لە لایەن زانایانی ئەو بوارەوە پشتراست نەکراوەتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان