ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی قەڵادزێ


نەتەوە  |   11:45:25 2015-10-10  |   (353) جار خوێندراوەتەوە

loading...
نەتەوە  ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی خۆپیشاندانەکەی قەڵادزێ ئاشکرا دەکات
A+    A-

لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێ 9-10-2015  ی قەڵادزێدا، 3 هاوڵاتی شەهیدبوون و 18 هاوڵاتیش برینداربوون.

 

محەمەد عوسمان، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهیدانی نوێی قەڵادزێ بە خەندانی ڕاگەیاندووە،  لە گرژی و ئاڵۆزیەکانی خۆپیشاندانەکەی قەڵادزێدا، 3 هاوڵاتی شەهیدبوون و 18 هاوڵاتیش برینداربوون.

 

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، زۆرێک لە بریندارەکان بەهۆی فیشەکەوە بریندار بوون و برینی دووانیان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.

 

لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێی قەڵادزیدا، گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان خۆپیشاندەران و پاسەوانانی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەکە و دوای دەستبەسەرداگرتنی، خۆپیشاندەران بارەگاکەیان سوتاند.





loading...