بۆ خۆپاراستن لە کۆلێرا، ڕێنمای ئەم خاڵانە بکە


نەتەوە  |   21:29:21 2018-02-28  |   (318) جار خوێندراوەتەوە

مەترسی دەخاتە سەر ژیانیان و دەبێتە هۆی سکچوون و ڕشانەوە، کە لەدواجارا دەبێتە هۆی وشک بوونەوەی کەسەکان و گیان لەدەستدانیان.
A+    A-

 

هاوڵاتیان لە ئێستادا مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرایان لەسەرە.

 

ئەمەش لەدوای ئەوەی کە چەند حاڵەتێکی کۆلێرا لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان تۆمار کراوە.

 

کۆلێرا یەکێکە لەو نەخۆشیانەی لە وڵاتە هەژارەکاندا باوە و بەهۆی پیسی ئاو و خواردنەوە بڵاو دەبێتەوە.

 

کاتێک کۆلێرا تووشی مرۆڤەکان دەبێت مەترسی دەخاتە سەر ژیانیان و دەبێتە هۆی سکچوون و ڕشانەوە، کە لەدواجارا دەبێتە هۆی وشک بوونەوەی کەسەکان و گیان لەدەستدانیان.

 

خۆشبەختانە نەخۆشیەکە چارەسەری هەیە ئەگەر زوو پێی بزانرێت و سەردانی نەخۆشخانە بکرێت.

 پێویستە هەمووان ڕێگاکانی خۆپاراستن لە کۆلێرا بزانین.

 

لێرەدا باس لە چەند خاڵێکی گرنگ بۆ خۆرپاراستن لەم نەخۆشیە دەکەین.

 

١- ئاوی خواردنەوە بکوڵینە یاخوود کلۆری تێبکە.

 

٢- بە بەردەوامی دەستت بشۆ بەتایبەتی لەدوای بەکارهێنانی ئەو شتانەی کە دەستی خەڵکی زۆر بەرکەوتووە، وەک پارە، کۆمپیتەر لە شوێنی گشتی ، سووکانی سەیارە ..هتد. هەوڵبدە زیاتر بە شامپۆ دەستت بشۆیت وەک لە سابوون، چونکە سابوون دەتوانێت بەکتریاو ڤایرۆس هەڵبگرێت.

 

٣- جیاوازی نێوان سابوونی بۆن خۆش و دژە بەکتریا بزانە

. بەڵێ هەموومان سابوون و شامپۆی بۆن خۆشمان بەلاوە خۆشە، بەڵام زۆر جار ئەم جۆرە سابوون و شامپۆیانە دەست بۆن خۆش ئەکەن ، بەڵام میکرۆبەکان ناکوژن.

 

٤- پێش خواردنی سەوزەو میوە بە جوانی بیانشۆرەوە، چونکە ئەگەری هەڵگرتنی ڤایرۆسەکەیان هەیە.

 

٥- ئەگات لە پاکو خاوێنی خۆت و ماڵەکەت بێت.

 

٦- بۆ دایکان وا باشترە تەنها شیری خۆیان بدەن بە کۆرپەلەکانیان لە خوار تەمەنی ٢ ساڵ، وەک لە شیری گیراوە.

بەم جۆرەش ئەگەری تووشبوونی منداڵەکە لە ڕێی ئاوی پیسەوە کەم دەبێتەوە.

 

٧- ئەگەر هەستت بە یەکێک لە نیشانەکانی کۆلێرا کرد بەپەلە سەردانی نزیکترین خەستەخانە بکە بۆ چارەسەر کردن.
















زۆرترین بینراوەکان