کرمێک یارمەتى منداڵبوون دەدات


نەتەوە  |   21:24:40 2018-02-28  |   (399) جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵینەوەیەکى نوێ دەریدەخات، هەبوونى جۆرێک کرمى دەزویی، وەچەخستنەوەى ژنان زیاد دەکات
A+    A-

لێکۆڵینەوەکە لە ئەمریکا و بۆ ماوەى 9 ساڵ، لەسەر 986 ژنى توشبوو بە کرمى دەزویی ئەسکارس ئەنجام دراوە.


ئەنجامى لێکۆڵینەوەکە دەریدەخات، هەموو ئەو ژنانە جگە لە ژمارەى چاوەڕێکراوى منداڵ، دوو منداڵى دیکەیان بووە.


لێکۆڵەرەوان لە وتارێکى زانستیدا کە لە گۆڤارى "ساینس"دا بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەیان داوە بەوەى، کرمى ئەسکارس گۆڕانکارى لە سیستمى بەرگرى ژناندا دروستدەکات بە جۆرێک کە بەشێوەیەکى باشتر کۆرپەلە لەخۆیان بگرن.


شارەزایان جەخت دەکەنەوە لەوەى، ئەو دۆزینەوەیە دەرمانێکى نوێیە بۆ زیادکردنى وەچە.
















زۆرترین بینراوەکان