خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌كی و به‌سود بۆ فه‌یسبووك زیاد ده‌كرێت


نەتەوە  |   12:22:00 2018-02-28  |   (268) جار خوێندراوەتەوە

به‌رپرسانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، خزمه‌تگوزاریی "ناسینه‌وه‌ی ڕوخسار" بۆ تۆڕه‌كه‌یان زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ش بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك به‌كار دێت.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28/2/2018، میدیا ته‌كنۆلۆژییه‌ جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌، به‌رپرسانی فه‌یسبووك، له‌ چه‌ند شوێنێكی جیهان، خزمه‌تگوزاریی ناسینه‌وه‌ی ڕوخسار (Face Recognition)ی زیاد كردووه‌، له‌ داهاتوویه‌كی نزیكیشدا، له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌رده‌ست ده‌كرێت.


به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك به‌كار ده‌هێنرێت، له‌وانه‌ش "ئه‌و وێنانه‌ی خۆت ده‌بینیته‌وه‌، كه‌ هاوڕێیه‌كت بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تاگی نه‌كردوویت، یارمه‌تیت ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی نایناسیت وێنه‌كه‌ت به‌كار بهێنێت و بڵاوی بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ شێوه‌یان له‌ ڤیدیۆیه‌ك، یان وێنه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌.


تا ئێستا ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌رده‌ست نه‌كراوه‌، فه‌یسبووك به‌شێوه‌یه‌كی تاقیكردنه‌وه‌، له‌ چه‌ند شوێنێكی جیاوازی جیهانی به‌رده‌ست كردووه‌، له‌وانه‌ش پاكستان.


به‌ڵام ئاشكرا كراوه‌، كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا، ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌رده‌ست ده‌بێت و سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك ده‌توانن به‌كاری بهێنن.


پێشتریش ئه‌و خزتگوزارییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌ فه‌یسبووكدا هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت و ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌.
















زۆرترین بینراوەکان