سامره‌ند دوای هاوسه‌رگیری دووه‌می ستایڵی ده‌گۆڕێت


نەتەوە  |   11:06:12 2018-02-28  |   (2,255) جار خوێندراوەتەوە

خانمە ئەکتەری کورد "سامرەند دارا" دوای هاوسەرگیری دووەمی بە شێوازێکی نوێ دەردەکەوێت و نوێترین وێنەی بڵاودەکاتەوە. 
A+    A-

 

سامره‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له‌هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ وه‌ك تێیدا ده‌بینرێت ستایڵی گۆڕیوه‌، ئه‌ویش دوایی ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند، كه‌ بۆجاری دووه‌م هاوسه‌رگیری كردووه‌ و ده‌ركه‌وتنه‌ نوێكه‌شی بۆته‌ جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی.


ئه‌و خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ پێشتر له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو،"دوای جیابوونەوەم لە هاوسەری پێشووم زۆر داوای خۆشەویستیم لێ ئەکرا و چونکە وەڵامم نە ئەدانەوە ئەیانکرد بە قسە لەسەرم بۆیە بریاری دورکەوتنەوەم لە کوردستاندا و ئێستاش لە تورکیام، بەڵام من هەر خەڵکی کوردستانم".


ئاشكراشی كردبوو، " لە ڤالانتایندا دوبارە هاوسەرگیریم کرد چونکە وابزانم هەموو مرۆڤێک پێویستی بە هاورێ و هاودەمێک هەیە و تەنیایی بەس بۆ خوا باشە".


 
















زۆرترین بینراوەکان