گەڵامێو ئەم سوودە سەرسوڕهێنەرانەی هەیە


نەتەوە  |   20:37:25 2018-02-27  |   (556) جار خوێندراوەتەوە

لێكۆڵینەوەكان دەریدەخەن، كە گەڵامێو دەوڵەمەندە بە چەندین مادەی كانزایی و ڤیتامین،  جگە لەوەش خواردنی چەندین سودی سەرسوڕهێنەری تر بە لەشی مرۆڤ دەگەیەنێت و لەجۆرەها نەخۆشی دەیپارێزێت.
A+    A-

ئەنجانی توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، گەڵامێو دەوڵەمەندە بەترشە چەوری وەك (ئۆمێگا 3) كە بۆ لەش و قژ و پێست زۆر بەسوودە، هەروەها گەڵامێو كانزا بەسوودەكانی وەك كالسیۆم، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، ئاسن و فسفۆری تێدایە، كە ئەو ماددانەش بۆ ئێسك و ماسولكەكانی لەشی مرۆڤ زۆر گرنگن.


جگە لەوەش گەڵامێو دەولەمەندە بە ڤیتامینەكانی، (A, B, , 6K) و بەسودیشە بۆ دابەزاندنی كێش، چونكە بڕێكی كەم كالۆری لەخۆدەگرێت بەو پێیەش لەهەر 55 گەڵایەكدا، تەنیا 14 كالۆری بوونی هەیە.


هاوكات پسپۆڕانی تەندروستیش لەو بڕوایەدان، خواردنی گەڵامێو بۆ دڵ و پارێزگاریكردن لێی بەسودە و سووڕی خوێنیش لەناو جەستەدا چالاك دەكات و ئەگەری رودانی جەڵتەی دڵ كەمدەكاتەوە و لەش لە هەوكردن دەپارێزێت و بەرگری بەهێز و كار و فەرمانەكانی چالاك دەكات.


گەڵامێو كانزای (بودۆن) لەخۆدەگرێت، كە رۆڵێكی بەرچاوی لە زیادكردنی ڕێژەی هۆرمۆنی ئەسترۆجین لە لەشی خانماندا هەیە، بۆیە خواردنی باشە بۆ ژنانی بەساڵاچوو بۆ ئەوەی ئێسكیان لە نەخۆشیی پوكانەوە بپارێزێت.
















زۆرترین بینراوەکان