زانیاری نوێی لەسەر پێکانەکەی نێیمار بڵاودەکرێتەوە


نەتەوە  |   19:02:37 2018-02-26  |   (320) جار خوێندراوەتەوە

پاریس سانجێرمان خۆی لە بڵاوکردنەوەی راپۆرتی پزیشکەکان بەدوور دەگرێت و نایەوێت بەئاشکرا ھەواڵی دوورکەوتنەوەی نێیمار رابگەینێت و زانیارییەکی ناخۆش سەبارەت بەو ئەستێرە بەرازیلییەی یانەکەی پاریس ئاشکرا دەبێت.
A+    A-


کەمێک پێش ئێستا کەنالی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە کە پێکانەکەی نێیمار داسیلڤا قورسەو ئەمڕۆش پشکنینی بۆ کراوە، بەڵام یانەی پاریس خۆی لەبڵاوکردنەوەی راپۆرتی پزیشکەکان بە دووردەگرێت و نایەوێت زانیارییەکان ئاشکرا بکات.

 

بە گوێرەی ئەو کەناڵە نێیمار بەهۆی پێکانەکەیەوە سێ ھەفتە دووردەکەوێتەوە، بەوەش بۆ یارییەکەی نێوان پاریس سانجێرمان و ریاڵ مەدرید یاری ناکات و یەکلابۆتەوە، کەئەوەش هەواڵێکی ناخۆش دەبێت بۆ هاندەرانی ئەو یاریزانەو یانەی پاریس.

 

 
















زۆرترین بینراوەکان