ڤێرژنێكی نوێی سناپ چات كارا ده‌كرێت


نەتەوە  |   15:08:28 2018-02-26  |   (370) جار خوێندراوەتەوە

به‌رپرسانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "سناپ چات"، جارێكی دیكه‌ ڤێرژنێكی نوێی پڕۆگرامه‌كه‌یان بۆ سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانیان كارا كرد و دیزاینی پڕۆگرامه‌كه‌شیان گۆڕی.
A+    A-

 

ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا، به‌رپرسانی سناپ چات ڤێرژنێكی نوێی پڕۆگرامه‌كه‌یان به‌رده‌ست كرد و دیزاینی پڕۆگرامه‌كه‌یان به‌ ته‌واوه‌تی گۆڕی، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا، چه‌ندین ڕه‌خنه‌ ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی پڕۆگرامه‌كه‌ كرا، ئێستاش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌كارهێنه‌رانی پڕۆگرامه‌كه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 25/2/2018، به‌رپرسانی سناپ چات ڤێرژنێكی نوێیی پڕۆگرامه‌كه‌یان كارا كرد و جارێكی دیكه‌ دیزاینی پڕۆگرامه‌كه‌یان گۆڕی.


له‌و ڤێرژنه‌ نوێیه‌دا، به‌شی چه‌پی پڕۆگرامی سناپ چات كراوه‌ته‌ سێ به‌ش، كه‌ له‌ یه‌كێكیان ته‌نیا نامه‌كانه‌، یه‌كێكیان ستۆرییه‌كانی سناپ چاته‌، به‌شی سێیه‌میشان هه‌موویه‌تی، به‌شی ڕاستی پڕۆگرامه‌كه‌ش، شوێنی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌، كه‌ هه‌ژماره‌كه‌یان له‌ سناپ چاتدا قفڵی له‌سه‌ر نییه‌.


بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی سناپ چات، پێویسته‌ پڕۆگرامه‌كه‌ له‌نێو مۆبایله‌كه‌تدا نوێ (Update) بكه‌یته‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌ش له‌ گۆڕانكارییه‌كان سوودمه‌ند ده‌بیت.
















زۆرترین بینراوەکان