هۆكار و نیشانەكانی جەڵتەی چاو چیە؟


نەتەوە  |   12:50:26 2018-02-26  |   (924) جار خوێندراوەتەوە

جەڵتەی چاو ناسراوە بە "تەسكبوونەوە" یاخود گیرانی دەماری سەرەكی لەتۆڕی چاو و وەستانی رۆیشتنی خوێن وادەكات تۆڕی چاو لەكار بوەستێت بەشێوەیەكی تەواوەتی یاخود لاوەكی، هاوكات دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەیەك لەنێو چاو.
A+    A-

 

هۆكارەكانی جەڵتەی چاو بریتیه‌ له‌: گیرانی دەمارەكانی تۆڕی چاو، چونكە چاو وەك تەواوی ئەندامەكانی دیكەی لەش لەكارەكانیدا پشت دەبەستێت بە گەیشتنی خوێنی پڕ لەئۆكسجین، هه‌وره‌ها لەكاركەوتنی تۆڕی چاو بەهۆی كەمبوونەوەی گەیشتنی خوێنی هاتوو لەمێشكەوە، كاتێك خوێن و دەرداوەكان دزە دەكەنە نێو تۆڕی چاو دەبنە هۆی دروستبوونی پەڵە و جەڵتەی چاو.


نیشانەكانی جەڵتەی چاو:


- هەستكردن بەلەرینەوە لەناو چاوەكان و ئاستەنگی لە بینایی.
- بوونی ئازار یاخود فشار لەسەر چاو.
- ناروونی لەبینایی لەهەردوو چاو.
- لەدەستدانی بینایی لەپڕ یاخود ووردە ووردە.


چارەسەری جەڵتەی چاو:


چەند رێگایەك هەیە بۆ چارەسەری جەڵتەی چاو بەئامانجی كەمكردنەوەی ئەو زیانانەی بەر تۆڕی چاو كەوتووە ئەوانیش:
-بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی پزیشك دیاری دەكات بۆ توانەوەی پەڵەی خوێن و دوورخستنەوەی لەتۆڕی چاو و فراوانكردنی دەمارەكان.
- ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و مامەڵەكردنی باش لەگەڵ نەخۆشیەكانی دیكەی وەك شەكرە و نەخۆشیەكانی دڵ و بەرزی كۆلیسترۆل.
- چارەسەركردن بە لەیزەر ئەگەر پێویست بكات.


جێی باسه‌، دەكرێت كەسی تووشبوو بەجەڵتەی چاو چاك بێتەوە و لەهەندێك حاڵەتدا كاریگەری مەترسیداری هەیە لەكاتی وەرنەگرتنی چارەسەر لەكاتی پێویستدا لەوانە كوێربوون و زیادبوونی ئازار و فشاری سەر چاو.
 
















زۆرترین بینراوەکان