ره‌نگی قژت بە 7 ڕێگای سروشتی کاڵ بکەرەوە


نەتەوە  |   21:27:32 2018-02-25  |   (744) جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لە ژنان حەز بە کاڵکردنەوەی ڕەنگی قژیان دەکەن بەڵام بەهۆی ئەوەی کە بەکارهێنانی بۆیەی قژ و مادە كیمیاییەكان زیان بە قژ دەگەێنن زۆر کات ناتوانن رەنگی قژیان بە دڵی خۆیان کاڵ بکەنەوە .
A+    A-

 

لێرەدا ئاماژەمان بە چەند ڕێگایه‌کی سروشتی داوە بۆ کاڵکردنه‌وه‌ی ڤژت :

 

1-ئاو و خوێ:

ڕۆژانه‌ تێکه‌ڵه‌ی ئاو و خوێ بکه‌ به‌ ڤژتدا و به‌ یارمه‌تی رووناکی خۆر ڤژت کاڵ ده‌رده‌که‌وێت و کاڵ ده‌بێته‌وه‌.   

 

2-ڤیتامین سی:

پێش خۆشتنت 8-9 حه‌بی ڤیتامین سی ورد بکه‌ و بیخه‌ره‌ ناو شامپۆکه‌ته‌وه‌، پاشان قژتی پێ بشۆو دوای ئه‌وه‌ به‌ حه‌مام زه‌یتی بۆ بکە.                                             

3-سرکه‌:

دوو که‌وچک سرکە بکه‌ره‌ ناو په‌رداخێکی گه‌وره‌ی ئاوه‌وه‌ و بیده‌ له‌ قژت، بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک و دوای ئه‌وه‌ به‌ شامپۆ بیشۆ.

 

4-ئاوولیمۆ:

په‌رداخێک ئاو دوو که‌وچک ئاوی لیمۆی تێبکه‌ و بیده‌ له‌ قژت بۆ ماوەی 15 خوله‌ک.

 

5-هه‌نگوین و سرکه‌:

هه‌نگوین و سرکه‌ و زه‌یتی زه‌یتون تێکه‌ڵ بکه‌ و بیده‌ له‌ قژت،  به‌ زەرفێکی نایلۆن سه‌رت داپۆشه‌ بۆ شه‌وێک، به‌یانیه‌که‌ی به‌ شامپۆ و حه‌مام زه‌یت بیشۆ.
















زۆرترین بینراوەکان