له‌سه‌ر دەنگۆی بە بەهایی هێلانەی شەمشەمە كوێرە رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت


نەتەوە  |   14:12:07 2018-02-25  |   (4,338) جار خوێندراوەتەوە

ماوەی هه‌فته‌یه‌كه‌ بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وێنەی هێلانەی شەمشەمە كوێرە بڵاودەكەنەوەو ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ نرخێكی خەیاڵی ده‌كات، شارەزایەكی بوارەكەش له‌ په‌یامێكدا بۆ هاوڵاتیان ئاشكرای ده‌كات، "شەمشەمە كوێرە چەندین جۆری هەیە و ناكرێت ژینگەی كوردستان بۆ ئەو مەبەستە تێك بدرێت، بۆیە تكایە بەئاسانی هەڵمەخەڵەتێن و خۆتان تووشی مەترسی مەكەن".
A+    A-

 

خالید ئیبراهیم لە بابەتێكیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دەربارەی ئەو شلەیەی لەناوهێلانەی جۆرێك لە شەمشەمەكوێرەدا هەیە ساڵی پار لەتوێژینەوەیەكدا زانایانی ئوستورالی كە لەمانگی نیسانی ٢٠١٧دا بڵاویان كردەوە لەگۆڤاری هەفتانەی ستروك ئاشكراشیانكرد، لەدروستكردنی جۆرە چارەسەرێك نزیك بونەتەوە كە دە بەرابەر كاریگەرترە لەو دەرزیانەی لە قوربانییەكانی جەڵتەی دەدەن لەكاتی توشبونیان بەجەڵتە.


رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئەو چارەسەرەش لەئەنزیمێك وەردەگیرێت كە جۆرێك لەشەمشەمەكوێرە دەریدەدات كە بەخوێنمژ ناسراون و دەیكاتە خوێنی ئەو ئاژەڵ و گیاندارەی كە دەیەوێت خوێنی بمژێت.


ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئەنزیمەكە ناوی دیزموتبلاسەو وادەكات جوڵەی خوێن لە بۆریەكانی خوێنی قوربانیەكە نەوەستێت و شەمشەمەكوێرەكە دەتوانێت خوێن بەئاسانی بمژێت و بۆتوشبوانی جەڵتە دەتوانرێت دوای چەند سەعاتێك ئەم ئەنزیمەیان لێ بدرێت كە یارمەتی خوێنی نەخۆشەكە دەدات لەتێكشكاندنی ئەو بەربەستانەی لەخوێندا دروست دەبن.


ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، چەند ڕۆژێكیشە دەنگۆی نرخی خەیاڵی هێلانەی شەمشەمەكوێرەكان بڵاوبۆتەوە، ئەم دەنگۆیە لەڕۆژهەڵاتەوە هات بۆ قەڵادزێ، بۆیە پێویستە هەم هاوشاریان بزانن و برایانی ئاسایش و ژینگەپارێزیش بزانن، مەرج نییە ئەو جۆرە شەمشەمەكوێرەیە لەكوردستان دەژین هەمان ئەوەبێت كە لەئوستورالیایەو بەخوێنمژ ناسراوە، بۆیە تكایە بەئاسانی هەڵمەخەڵەتێن و خۆتان تووشی مەترسی مەكەن.
















زۆرترین بینراوەکان