له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ نوێترین زانیاری له‌باره‌ی خه‌رجكردنی ئه‌م پاره‌یه‌ ئاشكراده‌كرێت


نەتەوە  |   13:39:30 2018-02-25  |   (3,411) جار خوێندراوەتەوە

لیستی پاره‌ی هاندانی په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی گه‌یشته‌ گه‌نجینه‌كانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانیش زانیاری له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ ئاشكراده‌كات، سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی مامۆستایانیش ده‌ڵێت:"به‌دواداچونمان كردوه‌و ده‌بوو ئه‌مڕۆ پاره‌ی‌ هاندان دابه‌شبكرێت".
A+    A-

 

عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان ڕایگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه‌ وه‌رمانگرتوه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ پاره‌ی‌ هاندان ده‌كرێت".


ناوبراو وتیشی‌:"وه‌كو یه‌كێتیی‌ مامۆستایان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین به‌زوترینكات پرۆسه‌ی‌ خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ش به‌شێكی‌ زۆری مامۆستایان و ئیداره‌ی‌ خوێندنگه‌كانیش خواستیان هه‌یه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی‌ ماوه‌، پرۆسه‌ی‌ خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه‌ مافی‌ خوێندنی‌ ساڵێكی‌ خوێندكاران نه‌فه‌وتێت".


لای‌ خۆیشیه‌وه‌ حه‌سه‌ن ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانی به‌سایتی ئێس ئێن ئێنی ڕاگه‌یاندوه‌، "كه‌مێك پێش ئێستا لیستی تایبه‌ت به‌ده‌رماڵه‌ی هاندانی مامۆستایانی سنوری په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی گه‌یشتۆته‌ گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانی".


سه‌باره‌ت به‌خه‌رجكردنی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ش له‌مڕۆدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌نجینه‌ی یه‌كی‌ سلێمانی وتی:"تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ هیچ فه‌رمانێكمان پێنه‌كراوه‌ بۆ خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی هاندانی مامۆستایان و چاوه‌ڕێی ئه‌و فه‌رمانه‌ ده‌كه‌ین".


جێی باسه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 21/2/2018، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌واڵی پێدانی ده‌رماڵه‌یه‌كی هاندانی له‌م هه‌فته‌یه‌ ڕاگه‌یاندو هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش په‌روه‌رده‌كان داوایان له‌خوێندنگه‌كان كرد لیستی مامۆستایان بۆ ئه‌مڕۆ 25ی ئه‌م مانگه‌ی ئاماده‌بكه‌ن.
 
















زۆرترین بینراوەکان