خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگ كۆچی دوایی كرد


نەتەوە  |   12:01:01 2018-02-25  |   (1,909) جار خوێندراوەتەوە

سری دیوی كاپوور خانمه‌ ئه‌كته‌ری ناسراوی سینه‌مای هیندستان له‌ ته‌مه‌نی 54 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
A+    A-

 

شه‌وی ڕابردوو له‌شاری دوبه‌ی له‌ ئیمارات خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی هیندی "سری دیوی كاپوور" به‌ هۆی جه‌ڵته‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 54 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.


ئه‌و خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ له‌ ته‌مه‌نی 4 ساڵییه‌وه‌ به‌شداری له‌ فیلم و درامادا كردووه‌ و 50 ساڵ له‌ناو سینه‌مای هیندستاندا ڕۆڵی گیراوه‌.


لای خۆشیه‌وه‌ ناریندرا مودی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان له‌ تۆیته‌ری خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ مردنی سری دیوی كاپوور نووسیویه‌تی: زۆر به‌داخه‌وه‌م بۆ مردنی كتوپڕی ئه‌كته‌ری ناودار كاپوور. 

 
















زۆرترین بینراوەکان