روونكردنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی هاتنی پارەكەی ئەمریكاوە


نەتەوە  |   11:48:29 2018-02-25  |   (2,909) جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای دەكات، تاكو ئێستا هیچ بڕە پارەیەكی ئەمریكا نەگەشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.
A+    A-

 

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كه‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاشكرای دەكات، كە دوای گەیشتنی هاوكارییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ لیواكانی پیادە و بنكەكانی مەشقی وەزارەتی پێشمەرگە هاوكارییەكە دابەشدەكرێت و رێكەوتن لەسەر شێوازی میكانیزمی دابەش كردنەكە كراوە.


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "تا ئێستا هیچ بڕێك لەو هاوكارییە داراییە نەگەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە".


ئه‌م رونكردنه‌وه‌ی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە له‌كاتێكدایه‌، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەمێدیاكانەوە هەواڵی گەیشتنی 365 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بڵاوكرایەوە، كە وەك مووچە بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان