تاران له‌سه‌ر موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم هاته‌ده‌نگ


نەتەوە  |   11:20:46 2018-02-25  |   (3,121) جار خوێندراوەتەوە

به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ تاران سه‌ردانی‌ به‌غدای‌ كردو سه‌باره‌ت به‌فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و موچه‌كه‌یان په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌غدا كرد، په‌رله‌مانتارێكی‌ كوردیش زانیاریی ورد له‌سه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ ئاشكراده‌كات، هاوكات ئه‌و واده‌یه‌ش ئاشكراده‌كات، كه‌ تاران بۆ به‌غدای‌ دیاریكردوه‌ تاوه‌كو موچه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم بكرێت.
A+    A-

 

عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن په‌رله‌مانتاری‌ كورد له‌به‌غدا ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستادا له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عیراقه‌وه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌خه‌رجكردنی‌ یه‌ك له‌سه‌ر 12ی‌ بودجه‌ی ساڵی‌ ڕابردوو جگه‌ له‌هه‌رێم ئه‌ویش به‌هۆی په‌سه‌ندنه‌كردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ بودجه‌ی‌  2018ی عیراقه‌وه‌ حكومه‌ت كار به‌و یاسایه‌ بۆ موچه‌و خه‌رجیه‌كان ده‌كات".


ناوبراو وتیشی:"جگه‌له‌وه‌ش سندوقی‌ دراوی نێوده‌وڵه‌تی‌ مه‌رجی بۆ عیراق داناوه‌، كه‌ ده‌بێت 10 ترلیۆن دینار بودجه‌ بۆ هه‌رێم ته‌رخانبكرێت، به‌ڵام عه‌بادی ئاماده‌نه‌بوه‌ تائێستا بچێته‌ ژێرباری‌ ئه‌و مه‌رجه‌وه‌".


به‌وته‌ی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ له‌به‌غدا، له‌چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردودا عه‌لی‌ ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی ڕاوێژكاری‌ باڵای ئایه‌توڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌تارانه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ به‌غداو له‌گه‌ڵ د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق و به‌رپرسانی‌ باڵای‌ عیراقدا كۆبۆته‌وه‌.


ئاشكراشیكرد، "ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی‌ تاران فشاری‌ له‌به‌رپرسانی‌ به‌غدا كردوه‌ به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن به‌غدا سولفه‌یه‌ك بۆ موچه‌، ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات".


عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌رپرسه‌كه‌ی‌ تاران داواشیكردوه‌ موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكرێت، "جگه‌له‌وه‌ش عه‌بادی له‌ئێستادا فشارێكی‌ زۆری  له‌سه‌ره‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌و فشاره‌ی‌ له‌سه‌ریه‌تی‌ ناچاری بكات موچه‌ بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكات".
 
















زۆرترین بینراوەکان