سامره‌ند له‌ باره‌ی جێهێشتنی كوردستان و هاوسه‌رگیركردنه‌وه‌ی رونكردنه‌وه‌ ده‌دات


نەتەوە  |   00:25:26 2018-02-25  |   (4,120) جار خوێندراوەتەوە

خانمە ئەکتەری کورد سامرەند دارا باس له‌وه‌ده‌كات "به‌هۆی هه‌ندێك قسه‌ و قسه‌ڵۆك" كه‌ له‌سه‌ری دروستیان كردووه‌ كوردستانی جێهێشتوه‌ و باس له‌ دووباره‌ هاوسه‌رگیری كردنه‌وه‌شی ده‌كات.
A+    A-

 

سامرەند رایگه‌یاندووه‌: " دوای جیابوونەوەم لە هاوسەری پێشووم زۆر داوای خۆشەویستیم لێدەکرا لەبەر ئەوەی وەڵامم نەدەدانەوە دەیانکرد بە قسە لەسەرم بۆیە بڕیاری دوورکەوتنەوەم دا لە کوردستان و ئێستا لە تورکیام بەڵام هەر خەڵکی کوردستانم".


باسی له‌وه‌شكردووه‌،  " دوبارە هاوسەرگیریم کرد چونکە وابزانم هەموو مرۆڤێک پێویستی بە هاوڕێ و هاودەمێک هەیە و تەنیایی بەس بۆ خوا باشە".
 
















زۆرترین بینراوەکان