چەند هەنگاوێك بۆ كەمكردنەوەی ئازاری پشتی خانمانی دووگیان


نەتەوە  |   19:58:35 2018-02-23  |   (378) جار خوێندراوەتەوە

لە كاتی دووگیانیدا بەهۆی كاری هۆڕمۆنەكان‌ و گەشەكردنی كۆرپەلە، خانمان ڕووبەڕووی ئازار لەئەندامانی جەستەیان دەبنەوە، كە یەكێك لەوانە ئازاری پشتە.
A+    A-

ئەو ئازارە كە بەهۆی زیادبوونی كێش و كرژبوونی ماسولكەكان توشی خانمانی دووگیان دەبێت بە رەچاوكردنی ئەم رێنماییانە كەمدەبێتەوە:


- لەپێكردنی پێڵاوی فلات‌ و جلوبەرگی گونجاو، چونكە یەكێكە لە هۆكارەكانی دروستبوونی ئازاری پشت.


- زۆر نەوەستان بەپێوە، چونكە دەبێتە هۆی ئازاری پشت، لایەنی كەم لەكاتی وەستاندا هەوڵبدەن قاچتان بەبڵاوی ڕاگرن یاخود یەكێك لە پێیەكانتان بە بەرزی لەسەر شتێك ڕاگرن، تا زیانی بۆ پشتتان نەبێت.


- پاڵكەوتن بەشێوەیەكی گونجاو، چونكە پاڵكەوتن لەسەر پشت دەبێتە هۆی ئازار گەیاندن بە پشت، كاتێك دەكەویتەسەر لاش هەوڵبدە پشتیەك بكەیتە نێوانی ڕانەكانت.


- كاتێك ڕوو وەردەگێری بە تەواوی لەشت وەربگێرە تا زیان بە پشتت نەگات.


- هەوڵبدە نەنوشتێیتەوە ئەگەر ناچار بوویت دانیشە پاشان هەر كارێكت ویست ئەنجامی بدە.
















زۆرترین بینراوەکان