زێدان نهێنییەکانی دڵی خۆی بۆ رۆژنامەنووسان باسکرد


نەتەوە  |   18:42:47 2018-02-23  |   (328) جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا زەینەدین زێدان راھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداریی لەو پرێس کۆنفرانسەدا کرد کە تایبەت بوو بە یارییەکەی نێوان ریاڵ و ئالاڤێس کە لە ھەفتەی ٢٥ی لالیگادا رێکخرابوو.
A+    A-


سەرەتا زێدان نیگەرانیی خۆی بە رووداوەکانی شەوی رابردوو دەربڕی کە بەهۆی ھاندەرانی بلباو  و سپارتاک روویداو بووە ھۆی گیان لەدەستدانی پۆلیسێک و وتی: |ئێمە دژی ھەموو توندوتیژییەکین و ھیوادارم ئەمجۆرە کارە دووبارە نەبێتەوە.

 

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند: دەمانەوێت ھاندەران بە شێوەیەکی شارستانیانە ھانی تیپەکانیان بدەن و ئێمە دژی هەموو توندوتیژییەکین.

 

لەبارەی گاریس بەیڵیشەوە وتی: یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمەو بەردەوام لە بەرەوپێشچووندایە و نامەوێت جارێکی تر لەدەستی بدەمەوەو بەپێکانەوە یاریی پێ بکەم ، بۆیە لەسەر کورسی یەدەگ دایدەنیشێنم، چونکە گرنگە بەلامەوەو نامەوێت تووشی پێکان ببێتەوە.

 

سەبارەت بە کێشەش لەگەڵ سیبایۆس  روونیکردەوە نیگەران بووە لەوەی کە ٣٠ چرکە یاریی بە ناوبراو کردووە، بەڵام دەڵێت: "لەگەڵ سیبایۆس لەسەر ئەو بابەتە قسەم کردو کێشەکەمان چارەسەر کردووە".

 

دڵنیاییشی دا لەوەی کە سەیری یارییەکەی نێوان پاریس سان جێرمان و مارسیلیا دەکات و دەیەوێت بزانێت یانەی مارسیلیا لە دەرەوەی یاریگای خۆی چۆن بەرامبەر بە پاریس یاریی دەکات.

 
















زۆرترین بینراوەکان