کرماشان چۆڵ دەبێت


نەتەوە  |   19:45:49 2015-10-09  |   (358) جار خوێندراوەتەوە

loading...
کرماشان چۆڵ دەبێت سەدان گوندى سەر بە پارێزگاى کرماشان لە ئێران چۆڵ دەبن و حکومەتیش هەوڵی گێڕانەوەى گوندنشینان دەدات.
A+    A-

سەدان گوندى سەر بە پارێزگاى کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چۆڵ دەبن و حکومەتی ئێرانیش هەوڵی گێڕانەوەى گوندنشینان دەدات.

 

لە کۆی 3 هەزار و 152 گوندى سەر بە پارێزگاى کرماشانى ئێران، 530 گوندیان چۆڵ کراون و دانیشتوانەکەى بەرەو شارەکان ڕۆیشتوون.

 

لە بەرامبەردا، حکومەت هەوڵى داوە ڕێگریی لە چۆڵکردنى گوندەکان بکات و بۆ ئەو مەبەستەش، ڕێوشوێنى گونجاوى گرتۆتە بەر.

 

لە چوارچێوەى هەوڵەکانیدا، حکومەتى ئێران بودجەى تایبەت بە ئاوەدانکردنەوەى گوندەکانى بۆ دوو هێندە زیاد کردووە. 20 ملیار دینارى بۆ پرۆژەى هادى تایبەت بە جوانکردنى گوندەکان، بۆ 109 گوند دابین کردووە.

 

حکومەتى ئێران هەروەها لە بەرنامەیدایە لە ماوەى سێ ساڵى داهاتوودا، گاز بگەیەنێتە هەموو گوندەکان.





loading...