عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌یه‌كی خێزانی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   13:42:32 2018-02-23  |   (4,219) جار خوێندراوەتەوە

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار جیا له‌كاری سیاسی، وێنه‌ی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ و بووه‌ جێی سه‌رنجی لایه‌نگرانی.
A+    A-

 

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌، كه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك چالاكی له‌بورای سیاسی و ئابوری هه‌رێم هه‌یه‌، بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌یه‌كی جیاوازی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ وه‌ك تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و سێ كوڕه‌كه‌ی ده‌بیرێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری زیاتریان بۆ ده‌خوازن.


عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، له‌دایكبووی ساڵی 1984ی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانە، به‌شی كوردیی كۆلێژی ئەدەبیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی ته‌واو كردووه‌، ناوبراو له‌ كۆتا هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە كاندیدی ژمارە 13 ی لیستی بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری كرد و لە نێوان هەزار و 129 كاندید بە 139 هەزار دەنگ پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و دەنگەكانی 7 بۆ 8 كورسی پەرلەمانی كوردستان بوو.


 
















زۆرترین بینراوەکان