یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی ئه‌م موچه‌یه‌ ده‌كرێت


نەتەوە  |   12:25:31 2018-02-23  |   (17,088) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی‌ 365 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌رده‌برێت، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ش له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ به‌دواداچوونیان له‌باره‌ی‌ ئه‌و هاوكارییه‌ بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ كردووه‌ و زانیاری زیاتر ئاشكراده‌كات.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵای‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ست كه‌وتووه‌، ئه‌مرۆ هه‌ینی  23/2/2018 په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكاكردووه‌ و پێیان راگه‌یه‌ندراوه‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی‌ پاره‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان دراوه‌ پاره‌كه‌ ره‌وانه‌كراوه‌، به‌ڵام پێنج شه‌ممه‌ كۆتایی هه‌فته‌بووه‌ یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه‌ ئاخۆ پاره‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان یاخود نا.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ ئه‌و هاوكارییه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌مان رۆژیش بریاری‌ كۆتایی ده‌درێت، كه‌ ئه‌و لیسته‌ی‌ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی‌ پێده‌درێت به‌ پاشكه‌وته‌ یاخود به‌ مووچه‌ی ته‌واو ده‌بێت.


لای خۆشیه‌وه‌ شیلان جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاندوه‌، هه‌فته‌ی‌ رابردوو له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت به‌دواداچوونم بۆ ئه‌وهاوكارییه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌كردوه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ پێی راگه‌یاندووم، بریاره‌ تا رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ رابروو كه‌ده‌كاته‌ 22/2/2018 هاوكارییه‌كه‌ی‌ ئه‌مریكا بگاته‌ هه‌رێم و به‌سه‌ر هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌دا دابه‌شبكرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان