هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگی كورد بۆ بژێویی ژیان ناچار ده‌بێت ئه‌مكاره‌ بكات


نەتەوە  |   11:44:49 2018-02-23  |   (1,501) جار خوێندراوەتەوە

به‌هۆی خراپیی باری دارایی و قورسیی ژیانییه‌وه، هونه‌رمه‌ند "كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان"، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ستی به‌ كرێكاری كردووه‌ و وه‌ك وه‌ستای له‌بغ رۆژانه‌ بژێوی ژیانی خۆی و منداڵه‌كانی دابین ده‌كات.
A+    A-

 

له‌وباره‌شه‌وه‌ كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان رایگه‌یاندووه‌، "له‌به‌ر خراپیی باری دارایی و قورسبوونی ژیان، له‌ ئێستادا تووشی دۆخێكی خراپ و زه‌حمه‌ت بوومه‌ته‌وه‌ و بۆ بژێویی منداڵه‌كانم چه‌ند رۆژێكه‌ كرێكاری ده‌كه‌م".


ناوبراو وتیشی "مووچه‌كه‌م كراوه‌ به‌ نیوه‌و حكومه‌تیش ناتوانێ مووچه‌ له‌كاتی خۆی دابه‌شبكات، بۆیه‌ حاڵ و گوزه‌رانم زۆر خراپ بووه‌ و ناچارم كرێكاری بكه‌م".


ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی دوارۆژ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی كاتی كاركردنیه‌تی له‌ گه‌راجێكی ناوچه‌ی پیشه‌سازی هه‌ولێر.


جێی باسه‌ كامه‌ران عه‌بدولڕه‌حمان عوسمان، له‌دایكبووی 1964 شاری كه‌ركوكه‌ و له‌ 1987 چووه‌ته‌ نێوكاری هونه‌ری سروود و گۆرانی و تا ئێستا 23 سروودی نیشتمانی و 36 گۆرانیی پێشكه‌ش به‌ هه‌وادارانی كردووه‌ و شاره‌زاییه‌كی باشی له‌ ژه‌نینی ئامێره‌كانی موزیك هه‌یه‌.
















زۆرترین بینراوەکان