حه‌یدر عەبادی پڕۆژە بڕیارێكی گرنگی واژۆكرد


نەتەوە  |   10:56:12 2018-02-23  |   (4,452) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی عیراق ژمارەیەك بڕیاری لەبەرژەوەندی كەسوكاری شەهیدان و برینداران و ونبووه‌كانی جه‌نگ دەركرد و كۆمەڵێك ماف و ئیمتیازی پێ به‌خشین.
A+    A-

 

بەپێی ئەو پڕۆژە بڕیارەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراق پەسەندی كردووە، هەموو حاڵەتێكی مردن لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركی فەرمی یان لە مەیدانی جەنگ یان بەهۆی ئەركەكەوە بە "شەهید" هەژمار دەكرێت و هەموو ماف و ئیمتیازەكان دەیگرێتەوە.


بەپێی بڕیارەكە، عەبادی ڕەزامەندی داوە لەسەر پێدانی پلەی ئەفسەر یان بەرزتر بە خۆبەخشەكان بۆ ئەو حاڵەتانەی شەهید دەبن یان بەڕێژەی 100% بریندار دەبن بەو پێیەی پاڵەوان بوون لە ڕیزەكانی سوپا و ناوخۆ و هەمان بڕگە دەستەكانی حەشدی شەعبی دەگرێتەوە.


عه‌بادی هه‌روه‌ها بڕیاریداوە بە ڕایی كردنی مامەڵەی حەشدی شەعبی لە خانەنشینی نیشتمانی بەپێی یاسا و پێدانی پارچە زەوی، كورسی حەج و خوێندن بە كەسوكاری شەهیدان.


سەرۆك وەزیرانی عیراق ژمارەیەك بڕیاری دیكەی لە بەرژەوەندی دەستەكانی حەشدی شەعبی دەركردووە تا لەچوارچێوەی هێزە ئەمنییەكانی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگری مامەڵەكانیان ڕایی بكرێت بۆ خانەنشینی.
 
















زۆرترین بینراوەکان