هه‌مووان باسی ده‌ركه‌وتنه‌ نوێكه‌ی ده‌شه‌ كه‌ریم ده‌كه‌ن


نەتەوە  |   00:38:36 2018-02-23  |   (2,021) جار خوێندراوەتەوە

ده‌شه‌ كه‌ریم خانمه‌ پێشكه‌شكاری شۆخی كورد به‌ بڵاوكردنه‌ه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاهه‌نگی رۆژی له‌دایكبوونی، تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌ژاندووه‌.
A+    A-

 

ده‌شه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاهه‌نگی رۆژی له‌دایكبوونی، ناوبراو له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ عه‌زیه‌كی شین ده‌ركه‌وتووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بۆته‌ جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی و زۆربه‌یان سه‌رسامی خۆیان به‌ شۆخیه‌كه‌ی ده‌ربڕیووه‌.


هاوكات وێنه‌كانی ئه‌و خانمه‌ پێشكه‌شكاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ په‌یجه‌ كوردییه‌كانی نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌.

 

ده‌شه‌ كه‌ریم، پێشتر له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو به‌ هۆی قژه‌ سووره‌كه‌مه‌وه‌ پێم ده‌ڵێن له‌ ڕیهانا و هه‌یفا وه‌هبی ده‌چیت


جێی باسه‌ ده‌شه‌ كه‌ریم، له‌دایكبووی ساڵی 1990 له‌ شاری سلێمانییه‌ و له‌ ته‌مه‌نی لاوێتییه‌وه‌ حه‌ز و خولیای ڕاگه‌یاندنی هه‌بووه‌، له‌ ساڵی 2007 ده‌ستی به‌ كاری ڕاگه‌یاندن كردووه‌، پێشتریش له‌ چه‌ندین ڕادیۆ كاری كردووه‌ و دواتریش وه‌ك پێشكه‌شكار له‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ده‌ركه‌وت، یه‌كێكه‌ له‌و كچانه‌یه‌ به‌شداری وێنه‌ی مۆدێل ده‌كات و هه‌ودارێكی زۆری هه‌یه‌، ناوبراو ده‌رچووی به‌شی كوردیی زانكۆی سلێمانییه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان