وه‌زاره‌تی دارایی تایبه‌ت به‌فه‌رمانبه‌ران نوسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كرد


نەتەوە  |   14:48:47 2018-02-22  |   (4,736) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، "ڕێنمایی دارایی ژمارە (6)ی ساڵی 2018"ی بڵاوکردەوە.
A+    A-

 

بەپێی ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێم، کە واژوی ڕێباز محەمەد حملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە، ئاڕاستەی گشت وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە تێیدا هاتووە، "ئەو فەرمانبەرانەی بەهۆی جێبەجێ کردنی سیستەمی پاشەکەوتکردنی مووچە بە هەڵە کەمتر یان زیاتر لە (مووچە و دەرماڵەکانی)ی شایستەیان بۆ خەرج دەکرێت، بەپێی ئەم ڕێنماییە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت بەمەبەستی ڕوونەدانی کێشە و گرفتی کارگێڕی و یاسایی و ژمێریاری لە داهاتوودا.


لە ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی کە خۆی لە سێ خاڵدا دەبینێتەوە و ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیارەكه‌ لە بەرواری 2018/1/1ەوە جێبەجێ دەکرێت.


له‌خاڵی یه‌كه‌می رێنماییه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌ردوو ساڵی 2016 و 2017یان بۆ خه‌رجنه‌كراوه‌ به‌ هه‌ر هۆیه‌ك بێت، كه‌ (موچه‌ و ده‌رماڵه‌كان)، به‌هۆی دواكه‌وتنی فه‌رمانه‌كانیان یان ره‌چاونه‌كردنیان، سه‌رجه‌م ئه‌م جیاوازیانه‌ له‌گه‌ڵ موچه‌ی مانگانه‌یان خه‌رج بكرێته‌وه‌ و له‌ساڵی 2018 به‌هه‌مان میكانیزم مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.


له‌خاڵی دووه‌مدا هاتووه‌، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ به‌هه‌ڵه‌ موچه‌ و ده‌رماڵه‌ی زیاده‌یان بۆ خه‌رج كراوه‌ بڕی زیاده‌ خه‌رجكراوه‌كه‌ به‌ رێژه‌ی 100% له‌ پاشكه‌وتی مانگانه‌یان وه‌بگیرێته‌وه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان