رێژه‌ی نوێی موچه‌ی خانه‌نشینان بڵاوكرایه‌وه‌ و ده‌رماڵه‌ی به‌ڕوانامه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ ئه‌ژمارده‌كرێت


نەتەوە  |   13:33:02 2018-02-22  |   (4,873) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان دوایین زانیاری‌ سه‌باره‌ت به‌خانه‌نشینی‌ "په‌رله‌مانتارو پله‌باڵاكان" به‌گوێره‌ی‌ پڕۆژه‌چاكسازیه‌كه‌ی‌ حكومه‌ت ئاشكراده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، "بڕیاردراوه‌ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ 50 ساڵ كه‌متره‌و 15 ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه‌ به‌گوێره‌ی‌ مه‌رجی ته‌مه‌ن و بڕوانامه‌و ساڵانی خزمه‌ت خانه‌نشین بكرێن".
A+    A-

 

ته‌لار له‌تیف په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند، "خانه‌شینی سه‌رجه‌م پله‌ تایبه‌ته‌كان به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت، موچه‌ی خانه‌نشینی له‌25% ده‌بێت به‌گوێره‌ی دوایین موچه‌، كه‌ وه‌ریده‌گرێت به‌هه‌ژماركردنی ساڵانی خزمه‌ت و بڕوانامه‌و ته‌مه‌ن".


ناوبراو وتیشی: "ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتۆته‌ 50 ساڵ خانه‌نیشینیان له‌60%ی دوایین موچه‌ تێپه‌ڕناكات، ئه‌وانه‌شی ته‌مه‌نیان 50 ساڵه‌ موچه‌ی خانه‌شینیان له‌70% تێپه‌ڕناكات به‌گوێره‌ی دوایین موچه‌ كه‌ وه‌ریگرتوه‌ به‌ته‌واوی ده‌رماڵه‌كانیه‌وه‌".


له‌ماده‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ئه‌وكه‌سه‌ی‌ ده‌یه‌نه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر كاری خۆی له‌ڕاژه‌ی شارستانی یاخود سه‌ربازی، ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌و خزمه‌ته‌كانیشیان بۆ ئه‌ژمارده‌كرێت.


هاوكات به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ماده‌كه‌ خزمه‌تی پله‌ تایبه‌ته‌كان به‌مشێوه‌یه‌ ئه‌ژمارده‌كرێت:


ـ 25% كۆتا موچه‌و ده‌رماڵه‌ كه‌ له‌كاتی خزمه‌ت وه‌ریده‌گرێت.
ـ 2,5% (له‌سه‌دا دوو نیو) ده‌خرێته‌سه‌ر ڕێژه‌ی 25% بۆ هه‌ر ساڵێكی خزمه‌ت.


هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه‌ بۆ له‌مه‌ودوا به‌مشێوه‌یه‌ خه‌رجده‌كرێت:
بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی 2%

بڕوانامه‌ی دبلۆم 4%

بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس 6%

بڕوانامه‌ی دبلۆمی باڵاو ماسته‌ر 8%

بڕوانامه‌ی دكتۆرا 10%
















زۆرترین بینراوەکان