به‌به‌ڵگه‌.. وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌خۆران ده‌ركرد


نەتەوە  |   11:32:47 2018-02-22  |   (6,559) جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم له‌ بڕیارێكدا "گەڕانەوەی گشت پێشینەكانی موچه‌خۆرانی دوو وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی" راگرت. 
A+    A-

 

بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە 5 كە لە 2018/2/20 بە واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ده‌رچووه‌، بڕیاردراوە لەسەر دواخستنی گشت لێبڕینەكانی تایبەت بە پێشینە و قەرزە گشتییەكانی حكومەتی هەرێم لای مووچەخۆرانی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم.


لە رێنماییەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هەموو پێشینەكانی خانووبەرە، هاوسەرگیری و سندوقی نیشتەجێبوون باسكراون، كە گەڕانەوەیان رابگیرێت لەسەرجەم مووچەخۆران.


دەقی رێنماییەكە:


 
















زۆرترین بینراوەکان