له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌ ئه‌منیه‌كاني هه‌رێم بڕیارێكی‌ گرنگ ده‌درێت


نەتەوە  |   11:44:46 2018-02-21  |   (7,607) جار خوێندراوەتەوە

لیژنه‌ی‌ ئاسایش و ناوخۆی په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاشكرایده‌كات، "به‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان، بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی‌ ناوخۆو دارایی كۆببنه‌وه‌"، ئه‌ندامێكی‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ئاشكرایده‌كات، خشته‌یه‌كیان ئاماده‌كردوه‌ كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خانه‌نشینكردنی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌ی‌ حكومه‌تدا جێگیری بكه‌ن.
A+    A-

 

ئه‌یوب عه‌بدوڵا سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و ناوخۆ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند، "چه‌ندجارێك داوای‌ كۆبونه‌وه‌مان له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كرد بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش و ناوخۆ، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك دیارینه‌كراو بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان له‌باره‌ی‌ پڕۆژه‌ چاكسازیه‌كه‌ی‌ حكومه‌ته‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت".


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمان وتیشی‌:"وه‌ك لیژنه‌ی‌ ئاسایش و ناوخۆو یاسایی، به‌ر له‌ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌نیازین له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرانی‌ دارایی و ناوخۆ كه‌ ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌بن، پێشوه‌خته‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ  ئه‌نجامبده‌ین و خشته‌یه‌كمان ئاماده‌كردوه‌ كه‌ تایبه‌ت به‌خانه‌نشیكردنی‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ".


ڕونیشكرده‌وه‌، هه‌وڵده‌ده‌ن خشته‌كه‌ په‌سه‌ندبكرێت و ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو وه‌زیرانی‌ دارایی و ناوخۆی له‌سه‌ربدرێت و بخرێته‌ پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌وه‌ به‌جۆرێك، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان  به‌ له‌65% تا له‌80%ی كۆی موچه‌كه‌یانه‌وه‌ خانه‌نشین بكرێن، له‌كاتێكدا پێشتر له‌سه‌ر بنه‌مای‌ موچه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ خانه‌نشینكراون.


جه‌ختیشكرده‌وه‌، هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و خشته‌یه‌ی‌ ئاماده‌كراوه‌ له‌پڕۆژه‌كه‌دا جێی بكرێته‌وه‌و بتوانرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی‌ ناوخۆ ده‌نگی له‌سه‌ربدرێت.
















زۆرترین بینراوەکان