بەڤیدیۆ.. كاردینا داوی ئه‌وه‌ی تووشی روداوی هاتوچۆ بوو به‌مشێوه‌یه‌ ده‌ركه‌وت


نەتەوە  |   10:48:13 2018-02-21  |   (1,822) جار خوێندراوەتەوە

كاردینا هێمن، خانمە ئەكتەر و دەرهێنەری كورد، بۆ یەكەمجار دوای ئەوەی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو، گرته‌ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

كاردینا هێمن، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئیسنتاگرام له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ بڵاویكردۆته‌وه‌، سوپاسی هەموو ئەو كەسانەی كردووە كە بەردەوام لە هەواڵی تەندروستیی دەپرسن.


ئەو خانمە ئەكتەرە، لە بەشێكی ڕوونكردنەوەكەدا، باسی بارودۆخی تەندروستیی ئێستای خۆی دەكات و دەڵێت: "ئێستا تەندروستیم زۆر باشە، هەردوولا بریندارمان هەیە، هیوادارم بە زووترین كات چاك ببینەوە".


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوو هەفتە لەمەوبەر، لە كاتی گەڕانەوەی بۆ شاری سلێمانی، لە ڕێگای دێگەلە_كۆیە، كاردینا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو.
 
















زۆرترین بینراوەکان