رێنمایی نوێ بۆ كاری موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌رده‌كرێت


نەتەوە  |   20:35:33 2018-02-20  |   (265) جار خوێندراوەتەوە

قایمقامیه‌تی سلێمانی سه‌رقاڵی ده‌ركردنی رێنماییه‌كی نوێیه‌ بۆ رێكخستنی كاری موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نەکەش رایده‌گه‌یه‌نێت: رێنماییه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان و خاوه‌ن موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان و حكومه‌تیش بپارێزێت.
A+    A-


لەوبارەیەوە رێكه‌وت محه‌مه‌د زه‌كی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ له ‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، رایگه‌یاندووە: به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی كاری موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان، له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ ره‌شنووسی رێنماییه‌كی نوێ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كراوه‌.

 

لەبارەی هەنگاوەکانی کردنی ئەو رێنماییانەشەوە بەبڕیار، ناوبراو بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "ره‌شنووسه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ لیژنه‌كه‌مان و ئێمه‌ش ره‌وانه‌ی سه‌ندیكای موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كانمان كردووه‌ تا سه‌رنجی خۆیانی له‌سه‌ر دەرببڕن، پاشان له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بادا كۆده‌بینه‌وه‌و رێنماییه‌كه‌ له‌به‌ر رۆشنایی سه‌رنج و تێبینییه‌كان رێكده‌خرێته‌وە".

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا روونیشیکردۆتەوە کە دوای ئەوە ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێت تا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت.

 

ئاماژەشی بەوە کردووە: "رێنماییه‌كه‌ ده‌بێت به ‌بڕیارێكی نوێ بۆ كاری له‌مه‌وداوی موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك کە مافی هاووڵاتیان و خاوه‌ن موەلیده‌و حكومه‌ت و شاره‌وانییه‌كانیش ده‌پارێزێت".
















زۆرترین بینراوەکان