له‌ سبه‌ینێوه‌ رێگایكی سه‌ره‌كی ده‌كرێته‌وه‌


نەتەوە  |   12:33:43 2018-02-20  |   (1,637) جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری "موسڵ" بە فەرمی بڕیاری دا رێگای دهۆک - موسڵ بەڕووی بازرگاناندا بکرێتەوە و لە سبەیەوە بازرگانان دەتوانن ئەو رێگەیە بەکاربێنن.
A+    A-

 

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 20/2/2018  پارێزگاری موسڵ بڕیاری دا رێگای نێوان دهۆک - موسڵ بەڕووی بازرگاناندا بکرێتەوە و لە روژی ‎21-2-2018ـه‌وە بازرگانان دەتوانن کەلوپەلەکانیان ببەنە شاری موسڵ و بەپێچەوانەشەوە.


ئه‌مه‌س له‌كاتێكدایه‌ نزیکەی دوو مانگە رێگەی دهۆک موسڵ لە نزیک ناحیەی وانکێ بۆ هاوڵاتیان کراوەتەوە، هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان، جگە لەو رێگایە، پارێزگاری موسڵ بڕیاریشی داوە رێگای نێوان باشیک و مەندان بکرێتەوە.


جێی باسه‌، پارێزگای نەینەوا نزیکترین پارێزگایە بۆ پارێزگای دهۆک و ئەو رێگایەش گرنگیێکی زۆری هەیە بۆ بازرگانی لەنێوان دهۆک و موسڵ، کە دوای کۆنترۆڵکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە لە ساڵی 2014 ـەوە داخرابوو.
















زۆرترین بینراوەکان