په‌رواز حسێن وێنه‌ی نوێی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   10:14:28 2018-02-20  |   (1,480) جار خوێندراوەتەوە

پاش ماوەیەکی درێژ "پەرواز حسێن" خانمه‌ گۆرانی بێژی كورد دەردەکەوێتەوە و دوو وێنه‌ی نوێی بڵاوكرده‌وه‌، کە تێیدا بە ستایڵێکی سەرنجراکێشەوە دەربینرێت و پرسیار لە هەوادارەکانی دەکات دەربارەی خۆشەویستی.
A+    A-

 

پەرواز نوێترین وێنەکانی بڵاودەکاتەوە و بۆ هەودارانی دەنوسێت "ژیان بە خۆشەویستی جوانە و ئایا باوەڕت بە خۆشەویستی هەیە؟" و هەوادارەکانی لە نێوان (بەلێ و نەخێر)دا وڵامی جیاجیای ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌یان داوه‌ته‌وه‌.


جێی باسه‌، پەرواز دوای تێپه‌ڕبوونی چەند ساڵێك به‌سه‌ر یەکەم دەرکەوتنی لە بەرنامەی (عەرەب ئایدڵ دا) ماوە بۆ ماوە بەرهەمی نوێ بڵاودەکاتەوە، ناوبراو ئێستا خاوه‌نی دوو کچە بەناوەکانی (گەردەن و گونا) و هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند گۆران ساڵحه‌.


 
















زۆرترین بینراوەکان