به‌رپرسێكی هه‌رێم په‌ناده‌باته‌ به‌ر فه‌یسبوك ده‌بات


نەتەوە  |   00:25:40 2018-02-20  |   (464) جار خوێندراوەتەوە

به‌رپرسێك له‌ هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه‌ده‌كات "په‌نای بردۆته‌وه‌ به‌ر فه‌یسبوك" بۆ گه‌یاندنی داواكاریه‌كی له‌ به‌رپرسان.
A+    A-

 

نەریمان حاجی عەزیز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک باسی دڵۆپەی بینای بەڕێوەبەرایەتیەکەی بردووەتە فەیسبوک و نوسیویەتی "بە کیتاب و کیتابکاری چارەسەری نییە، با پەنا بەرینە بەر فەیسبوک، بەڵکو خوا بکات بێنە سەر خەت".


نەریمان حاجی عەزیز ڕووی دەمی کردووەتە پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و دەڵێت "بیناکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەم قەڕنەیا کە ۲٠۱۸ یە، سەقفەکەی قاتی یەک و دوو ئاو دەدات، واتە بە کوردی خۆمان دڵۆپە ئەکات".


هەروەها نوسیویەتی "ژورەکەی بەڕێوەبەر دڵۆپە ئەکات، ڕێگەش نییە بە کاو باگردێن چارەسەری بکەین".
 
















زۆرترین بینراوەکان