بەهۆی مووچە لەلایەن عەبادییەوە ڕۆژی "ئۆف" لەم بەڕێوەبەرایەتییە نەما


نەتەوە  |   18:47:47 2018-02-17  |   (6,301) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمێكی زانیاری تایبەت بە مووچە لەسەر داوای حكومەتی ناوەندی پێویستە ڕۆژی یەك شەممە 18-2-2018 سەرجەم فەرمانبەرانی دیوان دەوام بكەن
A+    A-

 

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی لە ئاگاداریەكدا،ڕایگەیاندووە، "بۆ سەرجەم لێپرسراوی بەشەكانی دیوانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات ئاگادارتان ئەكەینەوە، كە ڕۆژی یەك شەممە ۱۸ـ۲ـ۲۰۱۸ سەرجەم فەرمانبەرانی دیوان دەبێت دەوام بكەن.

 

دەشڵێت: "بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕمێكی زانیاری تایبەت بە مووچە لەسەر داوای حكومەتی ناوەندی هەر فەرمانبەرێك ئامادە نەبێت بێبەش ئەبێت لەناردنی زانیاریەكان و دەبێت خۆی بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت.

 

لە ئاگاداریەكەشدا ئەوە خراوەتەڕوو، كە پێویستە فەرمانبەر ئەم زانیاریانە لەگەڵ خۆی بهێنێت.

 

۱ـ فۆڕمی خۆڕاك

۲ـ تەسكەرە (هویە احوال مدنی) 

۳ـ كۆدی بایۆمەتری

٤ـ بەرواری یەكەم دامەزراندن

۵ ـ ساڵی دامەزراندن

٦ـ شوێنی نیشتەجێبون

۷ـ كۆتا بڕوانامە

۸ـ ناوی دوانی دایك
















زۆرترین بینراوەکان