پەیامێکی بەپەلە لە پارێزگای سلێمانی یەوە


نەتەوە  |   11:17:39 2018-02-17  |   (2,147) جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی داوا له‌مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن و كۆتایی به‌بایكۆت بهێنن، له‌په‌یامێكیشدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "موچه‌ له‌هه‌ر سه‌رده‌م و حكومه‌تێك بێت قه‌ره‌بوده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌ ساڵی خوێندنه‌".
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ 17ی 2ی 2018، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌كۆنفرانسێكدا له‌شاری‌ سلێمانی‌ به‌ناوی‌ په‌یام، په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ مامۆستایان كردو ڕایگه‌یاند، "بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی خوێندن به‌زویندویی بمێنێته‌وه‌، پێویسته‌ جارێكی دیكه‌ مامۆستایان هۆڵه‌كانی خوێندن گه‌رمبكه‌نه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌بكه‌ن ببن به‌جێگره‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌  ئه‌مڕۆژه‌یان له‌ماوه‌ی 26 ساڵدا به‌ئێمه‌شه‌وه‌ به‌رهه‌مهێناوه‌".

 

وتیشی‌:"ده‌بێت مامۆستایان كه‌ شكۆمه‌ندی هه‌مولایه‌كن و سه‌نگه‌ری دواوه‌ی دروستكردنی پێشمه‌رگه‌و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی دیكه‌ن، نابێت هۆڵه‌كانی خوێندن بوه‌ستێت، موچه‌ له‌هه‌ر سه‌رده‌م و حكومه‌تێكدابێت قه‌ره‌بوده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوناكرێته‌وه‌ كات و ساڵی خوێندنه‌، چونكه‌ ئێمه‌ ده‌بێت جێگره‌وه‌ی حكومه‌ت بین، نه‌ك وه‌ك حكومه‌ت له‌بێباكیدا ڕابوه‌ستین".

 

به‌وته‌ی‌ پارێزگاری سلێمانی، "ته‌واوی داواكاریه‌كانی‌ مامۆستایان ڕه‌وان و بڕینی قوتی خه‌ڵك تاوانێكی گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام نابێت بچینه‌ ژێرباری تاوانه‌كانه‌وه‌و به‌سزای پێچه‌وانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ین".
















زۆرترین بینراوەکان