ئه‌ندامانی ئه‌و عه‌شیره‌ته‌ی گه‌نجه‌كانیان له‌ ناو بازاڕی شاری هه‌ولێر له‌ هه‌فته‌ی رابردودا لێیان درا، هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن.


نەتەوە  |   09:25:09 2018-02-17  |   (1,890) جار خوێندراوەتەوە

به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و لێدوان بۆ كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی به‌سڕه‌ ده‌ده‌ن، ئه‌ندامان و كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌ ناوبازاڕی هه‌ولێر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سه‌وه‌ لێیاندرا، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بوی مه‌عنه‌وی رۆڵه‌كانیان نه‌كرێته‌وه‌، ئه‌وا هه‌موو كورده‌كانی ناو به‌نده‌ری به‌سڕه‌ ده‌رده‌كه‌ن.
A+    A-

 

له‌باره‌ی ئه‌و روداوه‌ش، شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه‌، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و رووداوه‌ به‌كارێكی خراپ ده‌زانین و قبوڵی ناكه‌ین و ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش گیراوه‌ته‌به‌ر كه‌ ئه‌و كاره‌یان كردوه‌".

وتیشی "12 كه‌س له‌سه‌ر لێدانی ئه‌و گه‌نجه‌ عه‌ره‌بانه‌ ده‌ستگیركراون، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ دژی پێكه‌وه‌ژیان و كلتوری شاری هه‌ولێر و كوردستانه‌".
















زۆرترین بینراوەکان