سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: بەرهەم ساڵح زۆر جیاوازە لە نەوشیروان مستەفا


نەتەوە  |   14:03:17 2018-02-16  |   (746) جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێی وایە زیانی جیابوونەوەی بەرهەم ساڵح لە حزبەكەی، كەمتر دەبێت لەو زیانەی كە بە هۆی جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفاوە بەر یەكێتی كەوت.
A+    A-

 

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە میانی بەشداری كردنی لە بەرنامەیه‌كی رادیۆ نەوا، جه‌ختیله‌وه‌كردۆته‌وه‌، زیانی جیابوونەوەی بەرهەم ساڵح زیاتر نابێت لە جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا لە یەكێتی، چوونكە نە دكتور بەرهەم كاك نەوشیروانە، نە ئەمساڵیش ساڵی 2009 یە.


باسی لەوەشكردوه‌، بەرهەم ساڵح لە رووی حكومڕانیەوە ئەزمونكراوە، بەڵام نەوشیروان مستەفا ئەو نەوشیروانەی سەردەمی ناوزەنگ و بەهێزیی یەكێتی بوو، كە وەك كەسی "یەكەمی موكەڕەر" لە گەڵ مام جەلال لە ناو یەكێتی سەیر دەكرا، كە رێكخستنێكی بەهێزی لە پشت هەبوو، بەتایبەتی لە ناو دۆستەكانی لە كۆمەڵەی رەنجدەران، ئەمە جیا لەوەی یەكێك بوو لە فەرماندەكانی پێشمەرگە، كە لە هەرێمی كوردستان تەنانەت ناحەزەكانیشی قبوڵیان بوو ببێتە بەرپرسیان، بەڵام زۆر كەس قبوڵی نییە بەرهەم ساڵ ببێتە بەرپرسی.


سەعدی پیرە هێمای بۆ ئەوەشكردوه‌، "بەرهەم ساڵح كادیرێكی پێگەیشتووی یەكێتی بووە، كە ئەو حزبە مەسرەفێكی زۆری لێكردووە و پێیوایە دەبوایە پارێزگاری لە بەرهەم ساڵح بكرایە و لە ناو یەكێتی بمابایەوە"، بۆیەش جەختی كردەوە كە ئەو كاریگەریەی نەوشیروان مستەفا هەیبووە، بەرهەم ساڵح نایبێت.


جێی باسە، دوای جیابوونەوەی بەرهەم ساڵح لە یەكێتی، كە دوا پۆستی لەو حزبە جێگری دووەمی سكرتێری گشتی بوو، ناوبراو هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری دامەزراند و لەیەكەم كۆنگرەی دامەزراندنی هاوپەیمانیەكەش وەك سەرۆك هەڵبژێردرا.
 
















زۆرترین بینراوەکان