وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: داوامان لە تورکیا کردووە گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە عەفرین بپارێزێت


نەتەوە  |   13:02:01 2018-02-16  |   (1,294) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و وڵاته‌كه‌ی له‌ قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردان، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ئاشكرای ده‌كات، "داوایان لە تورکیا کردووە گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە عەفرین بپارێزێت"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی سوریاوه‌ له‌ چه‌ند بوارێكدا ڕێككه‌وتوین.
A+    A-

 

ئەمڕۆ مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا کۆبووەوە و دواتر كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیان له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان له‌ دوو ڕۆژی رابردوودا ئه‌نجامدا.


له‌ به‌شی یه‌كه‌می كۆنگره‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و توركیا كرد و رایگه‌یاند:"په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و توركیا له‌ قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دوو ڕۆژه‌دا له‌ كه‌شێكی دۆستانه‌دا نیگه‌رانییه‌كانی خۆمان گه‌یانده‌ ئه‌مریكا".


وتیشی :" له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا باسی چۆنیه‌تی پاراستنی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق و سوریا و ئه‌و رێگا پراكتیكیانه‌مان كرد كه‌ له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع ده‌توانێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌مریكا و توركیا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ ئاشكرایكرد :"له‌ مانگی ئازاری داهاتودا كۆبوونه‌وه‌ی تر ئه‌نجامده‌ده‌ین".


دواتر رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی سه‌ردانه‌كه‌ی و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا و هاوتا توركییه‌كی كرد و وتی :"ئێمه‌ وه‌ك ئه‌مریكا له‌ نیگه‌رانییه‌كانی توركیا بۆ پاراستنی سنوره‌كانی تێده‌گه‌ین و رێز له‌ بۆچوونه‌كانی ده‌گرین، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بڵێین، ئێمه‌ پێشتریش رامانگه‌یاندووه‌ كه‌ پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی سوریا له‌لایه‌ن ئێمه‌وە سنورداره‌.


ناوبراو له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانیدا باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی كرد و دووپاتیكرده‌وه‌، "توركیا بۆ ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێكی گرنگ و ستراتیژییه‌ و ئه‌ندامێكی گرنگی ناتۆیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌ی له‌ هه‌ر شتێك بۆ ئێمه‌ له‌ پێشتره‌، ئاشكرایكرد :"له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی سوریاوه‌ له‌ چه‌ند بوارێكدا ڕێككه‌وتوین".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "داوامان لە تورکیا کردووە گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی عەفرین بپارێزێت و پشتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەین لە شەڕی دژی تیرۆردا، وتیشی: دەیانەوێت هەنگاوی پراکتیکی بنێن بۆ چارەسەرکردنی دۆخی سوریا.
















زۆرترین بینراوەکان